دوێنێ شه‌ممه‌له ڕێگه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر پاڵاوگەی نەوتی لاناز له سنووری هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه کارەکانی ڕاگیران، به‌ڵام تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
پاڵاوگه‌ی لاناز كاری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی نه‌وتی له ئه‌ستۆدایه، به‌رپرسانی پاڵاوگه‌كه ده‌ڵێن، هەموو چالاکییەکانیان ڕادەگرن تا ئەوکاتەی دەتوانرێت هەڵسەنگاندن بۆ ڕادەی زیانەکان بکرێت.
پێشتر گروپه‌كانی نزیك له ئێران به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان له ئه‌ستۆده‌گرت، به‌ڵام تائێستا هیچ لایه‌نێك هێرشه‌كه‌ی لانازی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه، میدیای ئێران لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردووەتەوە، کەئەو پاڵاوگەیە لە ئامانجەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەرەی موقاوەمە نەبووە.
هاوكات خاتەم ئەل ئەنیبیا، فەرماندەیی یەکگرتووی ناوەندی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، باس لەوە دەکات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی "شەهد"ی ئێران تەقلید کراون و دروستكراونه‌ته‌وه، لە هێرشەکانی سەر وڵاتانی ناوچەکەدا بەکاردەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان تەنها بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.