ڕاستەوخۆ

هۆشیار زێباری: مالكی نابێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق

reset font size increase font size

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێ، نوری مالكی نابێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.

هۆشیار زێباری له‌ چاوپێكه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دیجله‌ی عێراقی ڕایگەیاندووه‌، مه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی دروست بێت، ئه‌گه‌ر نا سه‌رۆككۆمار له‌ پارتی بێت یان یه‌كێتی، نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا راناسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، چونكه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ به‌رده‌وامیی کەسایەتی مالکی ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ده‌شڵێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی دووجار پرسی كاندیدبوونی مالكی و ڤیتۆی تره‌مپیان خستووه‌ته‌ به‌ر باس له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه.

ئاشكراشیكردووه‌،‌ فشار له‌سەر لایەنە شیعیه‌كان هەیە تا په‌له‌ بكه‌ن له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران.

له‌ باره‌ی دۆخی سیاسی كوردستانیشه‌وه‌ زێباری باس له‌وه‌كردووه‌، ده‌یانه‌وێت ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان پێكبهێنرێت هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته‌ سترتیژییه‌كان كه‌ ساڵی 2010  خرایه‌ڕوو كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردییه‌كانی تیادا بێت، دواتریش لایه‌نه‌ توركمانی و مه‌سیحیه‌كانیش له‌ خۆبگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.