رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ هۆشداریی ده‌دات له بارەی هه‌زاران ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كه‌مپی هۆل كه تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره.
رێكخراوەکە ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كه‌دا بوون، بەشێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیی و بێ به‌رنامه گوازراونه‌ته‌وه، بۆیە تا ئێستا چاره‌نوسی 8500 له‌و كه‌سانه‌ی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش بوون و ده‌ستبه‌سه‌ربوون له كه‌مپه‌كه نادیاره.
باسی لەوەش کردووە، له دوای داخستنی كه‌مپی هۆل، به‌مزووانه‌ش كه‌مپی رۆژ له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا داده‌خرێت، هه‌ر بۆیه رێكخراوه‌كه داوا ده‌كات ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
هیومان رایتس وۆچ، به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێت، له هه‌ردوو كه‌مپی هۆل و رۆژ، تا ناوەڕاستی مانگی یه‌كی ئەمساڵ 28 هه‌زار كه‌سیان تێدابووە، 12 هه‌زاریان بیانین و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی زیاتر له 60 وڵاتن.