ڕاستەوخۆ

هاکان فیدان: تورکیا ئامانجی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیلە

reset font size increase font size

هاکان فیدان وەزیری دەوەرەی تورکیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕۆڵێکی ڕووخێنەری لە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران-ئەمریکادا گێرا و بەهۆی خواستەکانی بنیامین نەتانیاهۆ دانوستاندنەکان بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند، پرسی کردنەوەی گەرووی هورمز بەم نزیکانە چارەسەر دەبێت و بە بڕوای من ناکرێت گەرووەکە بە داخراوی بمێنێتەوە، پرسی ئەتۆمی یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

دەشڵێت، جەنگی ئێران-ئەمریکا کاریگەری وێرانکەری لەسەر ناوچەکە دروستکردووە و پێویستە دانوستاندنەکان بگەنە ئامانج و ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەیە ئیسرائیل ناتوانێت تورکیا بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی، ئیسرائیل ناتوانێت دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران بێ دوژمن بمێنێتەوە هەربۆیەش دەیەوێت تورکیا بکاتە ئامانجی هێرشەکانی دوای جەنگی ئێران، دەشڵێت، ئێمە ئاگادارین کە هێرشکردنە سەر تورکیا بووەتە ستراتیژی دەوڵەتی ئیسرائیل.

گوتیشی، پێویستە حکومەتی کاتیی سوریا کۆنترۆڵی ناوچەکانی سوەیدا بکات، جەختی لەوە کردەوە ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ سەر سوریا و گەلێک پلانی دواخراوی سەبارەت بە سوریا هەیە و دەیەوێت بەپێی کات سەرجەم ئامانجەکانی لە سوریا بپێکێت، سوریا ناوچەیەکی ستراتیژییە بۆ تورکیا و ئێمەش لە بەرامبەر هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەکارییەکانی خۆمان تەواوکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.