ڕاستەوخۆ

هاوڵاتییەکی دیكه‌ی ژاپۆن لە ئێران ده‌ستگیركرا

reset font size increase font size

حکومەتی ژاپۆن ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی دیکەیان لە ئێران دەستبەسەر کراوە و داوای دەستبەجێی ئازادکردنی دەکات.

دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی نێوخۆی ئێران، ئەمە دووەم کەسی ژاپۆنییە لە ئێران دەستگیربکرێت، پێشتر ژاپۆن ڕایگەیاندبوو، هاوڵاتییەکیان لە 20 مانگی یەکەم دەستگیرکراوە.

تا ئێستا ناسنامەی کەسی دووەم و هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرانەکراوە، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن بە ئاژانسی (AFP)ی ڕاگەیاندووە، باڵیۆزخانەکەیان لە تاران، پەیوەندیی بە هەردوو دەستبەسەرکراوەکە کردووە و لە دۆخی تەندروستییان دڵنیابووەتەوە.

پێشتر، شینۆسوکێ کاواشیما، بەڕێوەبەری نوسینەگەی کاناڵی ژاپۆنیی ئێن ئێچ کەی لە تاران، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیركراو رەوانەی گرتوخانە ئێڤین کرابوو.

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، بۆ پاراستنی ژیانی كه‌سهكه‌‌، ڕەتیکردەوە زانیاریی زیاتر لەسەر کەسی دووەم ئاشکرا بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.