ڕاستەوخۆ

هاوڵاتیانى سۆران چەندین کاتژمێر لە چاوەڕوانى وەرگرتنى بتڵێکى غاز بەسەردەبەن

reset font size increase font size

لە ئێستادا نەبوونی غاز لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سنورى پارێزگاى هەولێر هاوشێوەى سەرجەم ناوچەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان بووەتە قەیرانێکی گەورە و هاوڵاتیان بە ئەستەم غازیان دەست دەکەوێت.

لە ئێستادا ڕۆژانە هاوڵاتیان بەڕیز دەوەستن بۆ دەستخستنی بتڵێکى غاز، بەشێکیان دوای چەندین کاتژمێر لەنۆرە گرتن، غازیان بەرناکەوێت و بەنائومێدی دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

غازی ماڵان کە حکومەتى هەرێمى کوردستان دابەشی دەکات، نرخەکەی گەیشتووەتە نزیکەی  ٣٠ هەزار دینار، بە وتەى هاوڵاتیان ئێستا حکومەت لەبری ئەوەی وەک پێشتر ڕاستەوخۆ لە گەڕەک و کۆڵانەکان دابەشی بکات، لەبەردەم کارگەکانی غاز بەنرخی ئاسایی جاران کە هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارە دابەشی دەکات، بەڵام نۆرەی وەرگرتنی غاز هێندە زۆرە دەیان کێشە و گرفتی بۆ درووست کردوون.

سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە پێنج قەزا و ۱۳ ناحیە لەخۆدەگرێت، ڕۆژانە پێویستی بە ٨٠ تۆن غاز هەیە، بەڵام  بە وتەى بەرپرسانى سنورەکە تەنیا حەوت تۆن غاز لەبەردەستە کە دەکاتە پێنج هەزار بتڵ، ئەمەش قەیرانێکی گەوەرەی درووست کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.