ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکان: پێویستە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ ئاست هێرشه‌كانی ئێران هه‌ڵوێستی هه‌بێت

reset font size increase font size

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران داواده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ ئاست ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران بێنه‌ ده‌نگ، كه‌ ده‌یكاته‌ سه‌ر خاكی عێراق و كه‌مپه‌كانی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

هاوپه‌یمانییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا دەڵێت، ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە سیاسی، سەربازی و ستراتیژییە ئایدۆلۆژییەکانی، جارێکی دیکە پەرەی بە هێرشە دڕۆنییەکانی بۆ سەر تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان داوە، ئەمه‌ش نیشانەی دەستەوەستانی و لاوازیی ڕژێمه‌ لە بەرانبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕژێم تەواوی خەڵکی ئێرانی بە بارمتە گرتووه‌، ئەو شەڕەی ئێستا هەڵگیرساوە، ئه‌نجامی دەیان ساڵ سیاسەتی زێدەخوازی، دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان و پاڵپشتیی تێرۆره.‌

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی  دەرەوەی وڵات دەکەین، بە شێوەیەکی یەکگرتوو بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە، لەسەر شەقام و لە بەردەم باڵیۆزخانەکان و ناوەندەکانی بڕیاردا دەنگی خەبات و خۆڕاگریی نەتەوەکەیان بن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.