تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی)، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەیدا، وەڵامێکی توندی جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیای دایەوە، کە گوتبووی، نابێت دەمپارتی ڕۆڵ و ئەرک بۆ دەوڵەت دیاری بکات.
هاوسەرۆکی دەمپارتی لە وەڵامی جێگری سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە بابەتی ئاشتیدا خاوەن دیدگایەکی ڕوونین، هیچ پارتێک لە ئێمە زیاتر دیدگای ڕوونتر نییە و بۆ ئەمەش باجی زۆر قورسمان داوە و بەردەوامیش دهبین.
توڵای هاتیمۆغۆڵاری ئاماژەی بەوەکرد، وەک چۆن مرۆڤ پێویستی بە ئاو و نان هەیە، ئێمەش بهوشێوهیه پێویستمان بە چوارچێوەی یاساییە بۆ پڕۆسەکه، مەرجدارکردنی ئەم یاسایە، جۆرێکە لە گێژبوونی ئەقڵی.
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە وەڵامی جەودەت یەڵمازدا گوتیشی، ئەوەی کات دەکوژێت و پڕۆسەکە دوا دەخات ئێوەن، کاتێک ئەمەشتان بیر دەهێنینەوە، با بەلاتانەوە ناخۆش نەبێت.
توڵای هاتیمۆغۆڵاری ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت ئەگەر کێشەی کوردیش نەبوایە، ئەم وڵاتە کێشەی دیموکراسی هەبوو. دیموکراسی شایەنی ئەوە نییە کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت.