ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز بڵاوی کردەوە کە سەرباری بەربەست و ئاستەنگەکان، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران لە پارێزگاکانی سوریا ناوی خۆیان بۆ خوێندن بە زمانی کوردی تۆمار کردووە، و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی نووسینگەی چاپەمەنی، کۆی گشتیی خوێندکارانی تۆمارکراو گەیشتووەتە ١٨٥ هەزار و ٢١٣ کەس.
بەگوێرەی ئامارەکان، دابەشبوونی خوێندکاران بەسەر ناوچە جیاجیاکاندا بەم شێوەیەیە:
پارێزگای حەسەکە: لە پلەی یەکەمدایە بە تۆمارکردنی ٨١ هەزار و ٣٣٣ خوێندکار.
کۆبانی: بە ٥٣ هەزار و ١٠٨ خوێندکار لە پلەی دووەمدایە.
عەفرین: بە ٤٧ هەزار و ٤٤ خوێندکار لە پلەی سێیەمدایە.
دیمەشق و حەما: ٣ هەزار و ٧٢٨ خوێندکاریان هەیە.
بەرپرسانی پەروەدە ڕایان گەیاندووە کە ئەم ئامارانە هێشتا سەرەتایین و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەردەوامیی پرۆسەکەدا، ڕێژەی خوێندکارانی تۆمارکراو ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات.