وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە نێوان تاران و واشنتن ویستێك هەبوو بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆم، بەڵام ئیسرائیل ڕێگربوو لە ڕێککەوتن .
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی تی ئاڕ تی وڵاته‌كه‌ی، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، وڵاتانی کەنداو هەوڵێکی زۆریاندا بۆ ئەوەی جەنگ ڕوونەدات، بۆیه بۆردومانی ئێران بۆسەر هەموو ناوچەکانی کەنداو ستراتیژێکی هەڵەیە.
هاكان فیدان گوتوشیه‌تی، دۆخەکە زۆر مەترسیدارە، پێشبینیمان کردبوو بەم شێوەیە بە ناوچەکەدا بڵاوبێتەوه.