ڕاستەوخۆ

هاتوچۆی هەولێر بۆ گەشتیاران: ڕێگەی کەسنەزان - گۆمەسپان بۆ سەیرانگەی هەنارە بەکاربهێنن

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، بڕیاریانداوە ڕێگەی بەستۆرە بە ڕووی ئەو گەشتیارانەدا دابخات، کە دەیانەوێت بچنە سەیرانگەی هەنارە و وەک جێگرەوە ڕێگەی کەسنەزان - گۆمەسپانی بۆ دیاری کردن.بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت، لە پێناو ڕوونەدانی جەنجاڵی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ڕێگە و بانەکان، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت سەردانی سەیرانگەی هەنارە بکەن، دەبێت لە ڕێگەی کەسنەزان - گۆمەسپانەوە بچن، و ڕێگەی بەستۆرە بۆ ئەو سەیرانگەیە دادەخرێت.
سەیرانگەی هەنارە، بەهۆی نزیکی لە سەنتەری شاری هەولێر و هەبوونی سروشتێکی جوان، وایکردووە ڕێگە تەسکەکانی ئەو ناوچەیە بەرگەی ئەو هەموو ئۆتۆمبێلە نەگرن، کە هاوڵاتیان بە کاری دەهێنن بۆ سەردانیکردنی شوێنە گەشتیارییەکانی سنورەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.