ڕاستەوخۆ

نەورۆز ئویسال: دوای یاسای چوارچێوە، هەنگاوەکانی داهاتوو و دابینکردنی "مافی هیوا" بۆ ئۆجالان یەکلاکەرەوەن

reset font size increase font size

نەورۆز ئویسال ئاسلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە شرنەخ و ئەندامی کۆمسیۆنی دادگەری، ڕایگەیاند کە یاسای چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی بە تەنیا ناتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات.

 بەڵام وەک یاسای دەستپێک هەنگاوێکی گرنگە و بەهای ئەم یاسایە بە شێوازی جێبەجێکردن و ئەو هەنگاوە بەدواداچووانە دیاری دەکرێت کە دواتر دەنرێن.

ئوویسال جەختی لەوە کردەوە کە مەرج و بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕۆژەڤی سەرەکیی پرۆسەکەیە و دەبێت مافی یاسایی ئەو، واتە "مافی هیوا"، پێ ببەخشرێت.

هەروەها هۆشداری دا لەوەی کە لە ڕاگەیاندنی پێگەی ئۆجالان هەڵوێستێکی دوودڵانە هەیە و ئەمەش پرۆسەکە هەستیار دەکات، بۆیە داوای لە ڕێکخراوە یاساییەکان و تەواوی کۆمەڵگە کرد چاودێریی وردی جێبەجێکردنی یاساکە بکەن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.