ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات له هیچ وڵاتێك به تهواوی یاسای یهكسانی نێوان ژن و پیاو جێبهجێ ناكرێت و ژنان تەنها 64٪ مافە یاساییەکانی پیاوان بەدەست دەهێنن.
ڕاپۆرتەکەی نهتهوهیهكگرتووهكان دەڵێت، زیاتر لە نیوەی وڵاتانی جیهان کە 54٪ە، هێشتا بە ئاسانی ڕێگە دەدات بە دەستدرێژی سێکسی، هەروەها لە نزیکەی سێ وڵات ژنان ناچار دەبن بە زۆر هاوسەرگیری بکەن.
لە هەمانکاتدا، لە 44٪ وڵاتان، ژنان موچەی کەمتر وەردەگرن بۆ هەمان کار، دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژی دیجیتاڵیش بێ سزادان بەردەوامە.
ههر هب گوێرهی ڕاپۆرتهكه سیستەمی دادوەری زۆرێک لە وڵاتان ژنان بێبەش دەکات و چەند مافی یاسایییان لێ زەوتکراوە.
سیما باهوس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت، "کاتێک ژنان و کچان بێ بەش دەبن لە دادپەروەری، متمانەی گشتی دەڕوخێت و خودی سەروەری یاسا لاواز دەبێت و دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە."
ئاماژە بەوەشدەکات، لەگەڵ گەشەی تەکنەلۆژیا، ژنان و کچان ڕووبەڕووی توندوتیژی دیجیتاڵ دەبنەوە لە ژینگەیەکی بێ سزاو لێپرسینەوەدا، هەروەک چۆن لە ململانێکاندا، دەستدرێژی سێکسی بەردەوامە و ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی سێکسی تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا بە ڕێژەی 87٪ زیادبوون.
نەتەوە یەگرتووەکان دەڵێت، هەرچەندە زیاتر لە 40 وڵات وڵات یاسای توندوتیژی خێزانی دەرکردووە، بەڵام ئەمە بەس نییە، چونکە نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان، چەواشەکاری، ترس و فشارەکانی کۆمەڵگه بەردەوامن لە بێدەنگکردنی ڕزگاربووان و ڕێگریکردن لە دادپەروەری ژناندا، لە هەندێ وڵات تەنانەت توندترین جۆرەکانی توندوتیژی، لەوانەش كوشتنی ژنان بێ سزا دەمێنێتەوە.
جهخت لهوهشدهكاتهوه، هیچ وڵاتێک بە تەواوی یاسای یەکسانی ژنان و پیاوان جێبەجێ ناکات.