نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2025ـدا حەوت هەزار و 900 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.
مۆتیا ئاسیا، بەڕێوەبەری کاروباری کۆچ و کۆچبەران لە نەتەوە یەگرتووەکان ئاماری گیانلەدەستدانی کۆچبەرانی لە ساڵی 2025ـدا ڕایگەیاند و دەڵێت، لە ساڵی 2025ـدا حەوت هەزار و 900 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بێ سەروشوێن بوون، هاوکات 40%ـی ڕێژەی ئەم کۆچبەرانە ویستوویانە بڕۆنە وڵاتانی ئەوروپا دەشڵێت، زۆرینەی کۆچبەران خەڵکی ئەفغانستان و بەنگلادیشن.
ئاماژەی بەوەشکردوو، لە ساڵی 2014ـەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 80 هەزار کۆچبەر لە ڕێگە وشکانی و ئاوییەکاندا گیانیان لەدەستداوە و ئەم ڕێژەیەش ساڵ لەدوای ساڵ ڕوو هەڵکشان دەکات و بووەتە جێگەی نیگەرانی ڕێکخراوەکەیان.