ڕاستەوخۆ

نەتانیاهۆ بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت تاوەکو لەگەڵ ترەمپ پرسی ئەتۆمیی ئێران تاوتوێ بکات

reset font size increase font size

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانێکی فەرمی بۆ واشنتن دەستپێکرد و بەڕێوەیە تاوەکو لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی  ئەمریکا کۆببێتەوە.

تەوەری سەرەکیی ئەم سەردانە چاوەڕوانکراوە تەرخانکراوە بۆ تاوتوێکردنی بەپەلەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

میدیا و بەرپرسانی تاران ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیان بە "چارەنووسساز" بۆ داهاتووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هەردوو وڵات وەسف کردووە.

چاوەڕوان دەکرێت لە میانی کۆبوونەوەکەدا، نەتانیاهۆ زنجیرەیەک بەڵگەنامە و زانیاریی هەواڵگریی هەستیار لەسەر ئاستی پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی پێشکەشی سەرۆکی ئەمریکا بکات.

مۆنیتەر و شارەزایانی سیاسی پێیانوایە ڕادەستکردنی ئەم بەڵگەنامانە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و یەکلاکەرەوەی لەسەر داڕشتنەوەی بڕیارەکانی کۆشکی سپی بەرامبەر دۆسیەی ئەتۆمی و ئاڕاستەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی داهاتوو دەبێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.