ڕاستەوخۆ

نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر حزبوڵڵای لوبنان 

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵیت، سوپای وڵاتەکەی لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچەی بێنت جەبیل لە باشوری لوبنان نزیک بووەتەوە. هەروەها جەختی لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەر ئەگەرێک لە بارەی جەنگی ئێرانەوە کرد.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆیی‌دا ڕایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان بەردەوام دەبێت.

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانیان لە کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەی ستراتیژیی بێنت جەبیل نزیک بوونەتەوە و فەرمانی بە سوپا کردووە ناوچە ئەمنییەکانی باشوری لوبنان بەهێزتر بکەن.

نەتانیاهۆ لە بارەی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئیران جەختی کردەوە، ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەماهەنگی تەواودان و گوتی، "ئامانجەکانی ئەمریکا و ئامانجەکانی ئێمە یەک شتن." ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئاگربەست لەگەڵ ئێران شکست بهێنێت، ئیسرائیل بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەیە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست زیادیان کردووە و ئێران مەرجی دەستپێکردنی خولی دووەمی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکای بەستووەتەوە بە ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.