سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی ده‌سپێكی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەى کیمیابارانکردنی خەڵکی مه‌ده‌نی و خاک و سروشتی کوردستان بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیوویەتی، لەم یادە به‌ئازاره‌دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەمر دادەنەوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزيان و بۆ قوربانی و بەرکەوتووانی ئەو کارەساتە دەنێرین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بالیسان و شێخ وەسانان و تەواوی دۆڵی خۆشناوەتی، هەمیشە مەڵبەندی نیشتمانپەروەری و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوون، بۆیە کرانە ئامانجی ئەو شاڵاوە ڕەشە، بەڵام گه‌لى كوردستان به خۆڕ‌اگرى مايه‌وه و تاوانكاران له‌ناوچوون.
39 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژی 16ـی نیسانی 1987ـدا ڕژێمی به‌عس، بە چەكی كیمیایی بۆردوومانی هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانانی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرد و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 كەس بەكاریگەری بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.