نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن، جه‌خت له هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌كه‌نه‌وه و ڕایانگه‌یاند، پێویسته كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13-3-2026 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کرد کە لە ئەنجامدا سەربازێکی پلەداری فەرەنسی گیانی لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، نێچیرڤان بارزانی هاوخەمیی خۆی و گەلی کوردستانی ئاراستەی سەرۆک و گەل و حکومەتی فەرەنسا و خێزان و هاوڕێیانی ئەو سەربازە فەرەنسییە کردووه كه له هێرشه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌شڵێت، هه‌ردوولا جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ و چارەسەری کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی دوپاتی كردووه‌ته‌وه، پێویستە حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی ئەو گروپانە و سزادانیان، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بەرژەوەندییەکانی وڵات و پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەکەونە مەترسییەوە.
هاوكات، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامبوونی پشتگیری و هاوکاریی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دوپاتكردووه‌ته‌وه.