نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ئێران بە مەستی بەشداریکردن لە پرسەی بەخاسپاردنی عەلی خامنەیی، لە تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی گفتوگۆ و دیپلۆماسی کردووەتەوە وەک ڕێگەیەک بۆ پاراستنی سەقامگیری و هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێراندا بیروڕایان سەبارەت بە کۆی ئەو پرس و پێشهاتانە ئاڵوگۆڕ کردووە کە جێگەی بایەخی هەردوولان.
بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران.