ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە ئەمریکا هێرشەکەی سەر قوتابخانەکەی سەر مینابی ئەنجامداوە، نەک ئیسرائیل.
ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکە دەڵێ، بەگوێرەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، قوتابخانەکە نزیک بارەگای هێزی دەریایی سوپای پاسدارانە، کە هەمانکات هێرشی کراوەتە سەر.
هەرچەندە هێزەکانی ئەمریکا، هەمان ڕۆژ لە نزیک گەروی هورمز چالاکیان هەبووە، بهڵام رەتیانکردووەتەوە ئهوان هێرشەکەیان ئەنجام دابێت، بەڵام نیویۆرک تایمز دەڵی، بارەگاکەی سوپای پاسداران لە هەمان کات لەلایەن ئەمریکاوە بۆردومان کراوە، نەک ئیسرائیل.
قوتابخانەی سەرەتایی شەجەرە تەیبەی کچان، دەکەوێتە شاری میناب، نیویۆرک تایمز دەڵێ، لانیکەم 175 قوتابی لە هێرشەکەی 28ـی شوبات کوژراون.