ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت لە هەفتەیەکدا نزیکەی 20 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی

reset font size increase font size

بەهۆی ناجێگیریی بازاڕەکانەوە، نرخی نەوت لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا نزیکەی 20 دۆلار دابەزی و ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بە نزیکەی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوای ئەوەی لە 29ـی مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بێوێنەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە سەرووی 126 دۆلار، لە ئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان ڕووی لە کەمکردن کردووە. تەنها لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخەکان نزیک 20 دۆلار داشکاوە.

لەدوای دابەزینەکەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 107 دۆلار و 28 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکییش بە 100 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.