نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین، بەڵام نرخی زێر بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی نیسانی 2026، نرخی نەوتی برێنت 44 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 94 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوتی سوکی تەکساسیش 70 سەنت دابەزی و بە 90 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەهۆی گەشبینییەکان بۆ ئەگەری بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت.
هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەرزبوەوە و هەر ئۆنسەیەکی لە سەرووی 4800 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.