ڕاستەوخۆ

ناڕەزایەتیی چین و توێژەکان دژی هێرشەکان درایە کونسوڵگەرییەکانی ئێران و ئەمریکا

reset font size increase font size

سەدان کەسایەتی لە چین و توێژە جیاوازەکان، لە ڕێگەی دوو یاداشتی جیاوازەوە بۆ کونسوڵگەرییەکانی ئێران و ئەمریکا، داوای ڕاگرتنی بەپەلەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ بەشێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوسەران، ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و چەندین کەسایەتی دیکە لە چین و توێژە جیاوازەکان، کە ژمارەیان نزیک بە 300 کەسە، دوو یاداشتی ناڕەزایەتییان ئاڕاستەی هەردوو کونسوڵگەریی ئێران و ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکان دەکەن.

لە داواکارییەکاندا جەختیان کردووەتەوە، هەرێمی کوردستان لە سەرەتای گرژییەکانەوە بێلایەنیی خۆی پاراستووە و بنەماکانی دراوسێیەتی ڕەچاو کردووە، بۆیە هیچ پاساوێک بۆ ئەم هێرشانە نیە، کە زیانی گیانی و ماددیی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

هەروەها لە یاداشتەکەدا، جگە لە ڕاگرتنی هێرشەکان داواکراوە، لایەنە زیانلێکەوتووەکان لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە قەرەبوو بکرێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.