ڕاستەوخۆ

مەکسیک چاکسازییەکی دەستووریی لەبارەى کوشتنی ژنان پەسەند کرد

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی نوێنەرانی مەکسیک بە کۆى دەنگی ئەندامان چاکسازى دەستورى لەبارەى کوشتنی ژنان پەسەند کرد، کە ئامانج لێی یەکخستنی پێناسەی تاوانەکە و کەمکردنەوەی دەربازبوونى تاوانبارانە لە سزاکان.

ئەنجوومەنەکە بە دەنگی 467 ئوندام هەمواری ماددەی 73ـى دەستووری پەسەند کرد کە چیتر ڕێگا نادات کارئاسانى بکرێت بۆ کوشتنى ژنان.

ئەو هەموارە دەستورییە لەلایەن کلاودیا شاینباوم سەرۆککۆمارى مەکسیک ئامادەکراوە و ئامانج لێی سزادانى تاوانبارانە بە جۆرێک سزاکەیان لە 20 بۆ 70 ساڵ زیندانى کەمتر نەبێت.

بەپێى ئامارەکان لە مەکسیک ڕۆژانە 10 ژن دەکوژرێن، لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2025، 26 هەزار و 600 حاڵەتی کوشتنی ژنان تۆمارکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.