ڕاستەوخۆ

مەسەدە: پێویستە ژنان بەشداری له‌ پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا بکەن

reset font size increase font size

بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، مەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، پێویستە ژنان بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا بکەن.

مەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی 14 ساڵە شۆڕشی ڕۆژاڤای کوردستان بەردەوامەو لە ماوەیەشدا ژنان قوربانییەکی گەورەیانداوە.

گوتیشی، لە سوریادا ژنان ڕووبەڕوی هەموو جۆرە ئازار، ئەشکەنجە، ڕفاندن و دەستدرێژییەک بوونەتەوە و لە زۆر ناوچەی سوریایشدا بێبەشکراون لە سەرەتاییترین مافەکانی ژیانیان، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە ژنان بەردەوامبوون لە بەرخۆدان و تێکۆشانیان.

دەشڵێت، داهاتووی سوریا بەبێ بەشداری ژنان بنیادنانرێت، هەربۆیەش پێویستە حکومەت دان بە مافی ژنان و بەشداریکردنیان لە کایە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سوریادا بنێت و ئەم بەشداریکردنەش تەنها لە چوارچێوەی ڕواڵەتدا نەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.