ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی و مەزڵوم عەبدی دۆخی سوریا و پرسی کورد تاوتوێ دەکەن

reset font size increase font size

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازیی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و لە دیدارێکدا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی سووریا و پرسی کورد لەو وڵاتەدا ئاڵوگۆڕ کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکومەتیدا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سوریا و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان.

 ئەم دیدارەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا لەگەڵ نیجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دۆخی سوریا و کورد و پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرابوو، و تێیدا لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە، گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان