سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەوانەی دەستیان بە خوێنی گەلەکەمان سورە، بە سزای خۆیان دەگەن، بەرپرسیارێتی گەورە له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقه تاوه‌كو ڕێگری لەم هێرشانە بکات.
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی مو‌سا ئەنوەر و هاوسه‌ره‌كه‌ی کرد کە بەهۆی هێرشێکی درۆنی ئێرانیەوە گیانیانلەدەستدا، دواتر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، چەندینجارە بێ هۆکار هێرشدەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و ئه‌وانه‌شی هێرشده‌كه‌ن له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن.
گوتیشی، حکومەتی عێراق زۆرباش دەزانێت کێن ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام ڕێگری ناکەن نازانین خۆیان نایانەوێت یان ناتوانن ڕێگری لەم هێرشانە بکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان قسەکراوە و گلەییەکانمان پێ گەیاندوون، دووپاتیشمان کردووەتەوە هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەم شەڕە.
هاوکات جەختی لەوەشکردوە، دۆستەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیووه.