ڕاستەوخۆ

مەزڵوم عەبدی: عەبدوڵڵا ئۆجالان رۆڵی ئەرێنیی بووە لە رێککەوتنی کورد و دیمەشق‌

reset font size increase font size

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجالان رۆڵێکی ئەرێنیی لە پێکهاتنی رێککەوتنی نێوان رۆژاڤا و دیمەشق بینیووە.

مەزڵوم عەبدی، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی "دۆیچە وێلە"ی ئەڵمانیا، کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەنجامدرا، ئاماژەی بە رۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد لە پێشخستنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە، کاریگەرییەکی ئەرێنییان لەسەر پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانیان لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا هەبووە.

ئاشکراشیکرد، هێزەکانی هەسەدە هەڵناوەشێندرێتەوە، بەڵکو بەپێی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق، بڕیارە لە چوارچێوەی چوار لیوای سەربازیدا، بچنە ناو وەزارەتی بەرگریی سوریا.

ئەم لێدوانانەی مه‌زڵوم عه‌بدی لە کاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی باڵای تورکیا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و رادەستکردنی چەکەکانیان بە دیمەشقی کردبوو، بەڵام عەبدی جەختی کردەوە، هێزەکانیان هەڕەشە نین بۆ سەر تورکیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.