مەزڵوم عەبدی، بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کلدانی، سوریانی و ئاشورییەکانی ڕۆژاڤای کوردستان و سوریا کرد.
لە پەیامەکەیدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە دەڵێت، هیوادارم جەژنی ئەکیتۆ باشی و ئارامی بهێنێتە ئاراوەو بەهاکانی برایەتیی و پێکەوەژیان بۆ داهاتوویەکی دادپەروەرانەتر بەهێزتر بکات.
دەشڵێت، ئەم جەژنە نوێنەرایەتی شارستانییەتی گەلەکەمان و بەهاکانی نوێبوونەوە دەکات، گرنگی پاراستنی میراتی کلتوری و شارستانییەتمان بۆ دووپاتدەکاتەوە و یەکڕیزیی و سەقامگیرییمان پتەوتر دەکات.
جەژنی ئەکیتۆ، یان جەژنی سەری ساڵی بابلی ئاشووری، دەکەوێتە یەکەمین ڕۆژی مانگی نیسانەوە، لەو جەژنەدا وەکو نەریتێک ساڵانە فیستیڤاڵ و چالاکیی جیاواز بەڕێوەدەچن، جەژنەکە ماوەی 12 رۆژ دەخایەنێت، جگە لە سەما و هەڵپەڕکێ، هاوشێوەی نەورۆزی کوردان، گەشت و سەیرانیشی تێدایە.