میدیای ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردەوە، عەلی ڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، لە هێرشێکی ئاسمانی هێزە ئیسرائیلییەکاندا کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
میدیاكان، ناوی بەرپرسە ئیسرائیلیهكانیان ئاشکرا نەکردوە، تا ئێستاش هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی بە تەواوی ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە شاری بەندەرعەباسی ئێران ئاماژەیان بەوەکردووە، باڵەخانەیەکی 8 نهۆمی لە گەڕەکی گۆڵشەهر کراوەتە ئامانج.
راشیانگەیاندووە، دوای هێرشەکە ئەم شوێنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەوورە دراوە و گومانی ئەوە دەکرێت ئەمە هێرشێکی ئامانجدار بووه و پەیوەندیی بە کوشتنی تەنگیسەرییەوە ههبووه.