ڕاستەوخۆ

میدیاکانی ئیسرائیل: ئەمریکا تەنها بژاردەی هێرشکردنە سەر دوورگەی خارگی ماوە

reset font size increase font size

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە ئەمریکا، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی وشکانی لە دورگەی خارگی ئێران، ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکە خێراتر کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، کە لە بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئیسرائیلەوە وەریگرتووە، ئەمریکا هەزاران سەربازی لە هێزە دەریاییەکان کە ناسراون بە "مارێنز" و کارمەندانی هێزی دەریایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کردووە.

باسی لەوەشکردووە، نزیکەی چوار هەزار 500 سەربازی مارێنز و هێزی پشتیوانیی شەڕکەر لەسەر ئەو کەشتییانەن و ئەرکی سەرەکییان ئامادەکارییە بۆ ئەگەریی کۆنترۆڵکردنی دورگەی خارگ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوخۆی ئیدارەی ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر ئەوەیە ئایا تەنیا هێرش بکرێتە سەر دوورگەکە یان بە تەواوی داگیر بکرێت. بۆ ئەوەش بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا بە هاوتا ئیسرائیلییەکانیان گوتووە، لەوانەیە ئەمریکا هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبێت جگە لە دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر دورگەکە.

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دوورگەی خارگ بە گرنگترین ناوەندی هەناردەکردنی نەوتی ئێران دادەنرێت، زیاتر لە 90%ـی نەوتی خاوی ئێران لەو دوورگەیەوە ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت، کە زۆربەی بۆ وڵاتی چینە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.