ئێران ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر موڵكوماڵی ئه‌و هاوڵاتیانهیدا بگرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و دژایه‌تی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكردووه‌ته‌وه، وەزارەتی ئیتڵاعات پرۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه، بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵكوماڵی ئه‌و هاوڵاتییه ئێرانییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و " دژایه‌تی" حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردووه، وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات داواکارییەکی فەرمیی پێشکەش بە دەسەڵاتی دادوەریی گشتیی کردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی سامانی نزیکەی 15هاوڵاتی ئێرانی، کە لە دەرەوەی وڵات دەژین و لە دژی سیستمی سیاسی وڵاتەکە لە وڵاتانی دەرەوە چالاكی دەکەن.
به گوێره‌ی داواكارییه‌كه، ئه‌و كه‌سانه به "به‌كرێگیراو" ناوبراون و تۆمه‌تباریش كراون به "پشتگیریی له دوژمنانی ئێران".
هه‌ر به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، بڕیارە ئەم پرۆژەیه ببێتە ئامرازێکی یاسایی بۆ زیادکردنی هەنگاوەكان لە دژی ئەو ئێرانیانەی لە دەرەوە دەژین، بە تایبەتی ئەوانەی لە ڕێی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانه‌وه ڕەخنە لە ئێران دەگرن.
تا ئێستا، دەسەڵاتی دادوەریی گشتیی ئێران، هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەسەر ئەم داواکارییە نەداوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیارێکی فەرمیی لەسەر ڕابگەیەنرێت.