بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی كه زیاتر له 50 مامۆستان ده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌ژماری منیان پڕنه‌كردوه‌ته‌وه موچه‌كانیان ڕاگیراوه و ئه‌م مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
نوێنه‌ری ئه‌و مامۆستایانه لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، بەهۆی بێ متمانەییان بە حکومەتی هەرێم فۆڕمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە، بەهۆشیەوە بۆ ئەم مانگە موچەکانیان ڕاگیراوە .
گوتیشیان، ئەم ڕاگرتنە تەنها پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات و شارەزوور و کۆیەی گرتووەتەوە بۆیە جیاوازی زۆر لە نێوان پەروەردەکان کراوە بۆ ڕاگرتنی موچەکان.
ڕاشیانگه‌یاند، لە ئەگەری نەگەڕانەوەی موچەکەیان لە دادگا ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
جەختیان لەوەشکردەوە، لە 2014 ەوە 62 موچەیان لای حکومەتی هەرێمە بە موچەی ئەم مانگەش دەبێتە 63 موچە کە چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە.
ڕاگرتنی موچه‌ی ئه‌و مامۆستایانه دوای ئه‌وه‌دێت، له ماوه‌كانی ڕابردودا چه‌ندینجار وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان داوای له موچه‌خۆران كرد فۆڕمی هه‌ژماری من پڕبكه‌نه‌وه، هۆشداری ئه‌وه‌شیدا ئه‌وانه‌ی پڕی نه‌كه‌نه‌وه و خۆیان تۆمار نه‌كه‌ن، له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه موچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت.