ڕاستەوخۆ

موقتەدا سەدر بڕیاریدا هێزەکانی سەرایا سەلام چەک دابنێن

reset font size increase font size

ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە بڵاویکردەوە، بڕیارماندا بە چەکدانانی سەرایا سەلام لە شارى کەربەلا و دەبێت سەرجەم ئەو کەسانەی لەو هێزە تاوانیان ئەنجامداوە سزا بدرێن.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، داوا لە هێزەکانی سەرایا سەلامی باڵی چەکداری ڕەوتەکەمان دەکەم بە فەرمیی و نافەرمییەوە لە کەربەلا سەرجەمیان لە ماوەى پێنج ڕۆژدا چەک دابنێن .

دەشڵێت، لەپاش چەکدانانی چەکدارانی ئێستا دەبێت سەرایا سەلام ڕێکبخرێتەوە و سەرکردایەتییەکەشی بگۆڕێت، تەنها ئەو کەسانە لە کەربەلا دەمێننەوە کە خەڵکی ناوچەکەن.

باسلەوەشکراوە، داوای لیستی ناوی ئەو کەسانەم کردوە کە تێوەگلاون لە تاوان، بە ئامانجی ئاشکراکردنیان و گەیاندنیان بە سزا و گرتنەبەرى ڕێکاری یاسایی و ئایینیی و نیشتیمانیی، بەرامبەریان.

گوتوشیەتى، دەبێت ئەو کەسانە هیچ جۆرە مامەڵەیەکیان لەگەڵدا نەکرێت و دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بگیرێت کە تاوانیان پێ ئەنجامداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.