بڕیاره ئه‌مڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبێته‌وه.
نوسینگەی ڕاگه‌یاندنی سەرۆکی حکومەت لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی توركیا ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له سه‌ردانەکە‌یدا سەرۆکی حکومەت لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیسته‌نبوڵ، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بڕیارە مەسرور بارزانی، له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ بكه‌ن.