هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێرانەوە پەیامیان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ 8ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەم ڕاشیدەگەیەنێت، "ئەم پێشهاتە ھەنگاوێکی گرنگە بەرەو ھێورکردنەوەی گرژییەکان، پاراستنی خەڵکی سڤیل و گەڕانەوە بۆ دیالۆگی بونیاتنەر".
دەشڵێت، "ھیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی پاکەوە پابەندی ئەم بەڵێنە بن و کار بکەن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام کە سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە تەواوی ناوچەکەدا بچەسپێنێت".
هەروەها، مسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس نوسیوویەتی، "هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە".
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، "بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 8ـی نیسان 2026، بە نێوەندگیریی پاکستان، ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگەیەندرا.