ڕاستەوخۆ

مردنی خامنەیی نەوەکەی خومەینی دەهێنێتە پێشەوە

reset font size increase font size

کوژرانی خامنەیی لە تەمەن 86 ساڵیدا لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، ئەو پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کێ دەبێتە ڕێبەری مەزنی داهاتوو؟، کە پرسێکە خامنەیی سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر نەدابوو.

حەسەن خومەینی لە نێو 15 نەوەیدا دیارترین کەسە و وەک کەسێکی میانڕەو لە ناو دامەزراوەی ڕۆحانیی ئێراندا سەیر دەکرێت.

ئەو پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ریفۆرمخوازەکان هەیە، لەوانە محەمەد خاتەمی و حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری پێشوو، کە هەردووکیان سیاسەتێکی نەرمیان لەگەڵ ڕۆژئاوا پەیڕەو کردووە کاتێک لە پۆستەکەیاندا بوون.

ئەم نەوەیه‌ی خومەینی، لە تەمەن 53 ساڵیدا، وەک پارێزەری گۆڕی باپیری لە باشووری تاران، ڕۆڵێکی ڕەمزی هەیە، هەرگیز لە حکومەتدا خزمەتی نەکردووە.

هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ناوخۆی ئێران وەک ڕکابەرێک بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەردەمی خامنەیی ڕکابەری بەدەستهێنانی دەسەڵاتیان کردووە، بە تایبەتی کوڕەکەی خامنەیی، موجتەبا، سەیریان کردووە.

دۆسیەی دانانی جێنشینێکی میانڕەو لە دوای ئەو نائارامییەی بەرۆکی ئێرانی گرتووە، وەک ئامرازێک بۆ پشتیوانیکردنی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکان، لە نێو بەشێک لە سیاسەتمەدارانی ئێراندا تەمەشا دەکرێت.

بەشێک لە ڕیفۆرمخوازەکان داوی ساڵی 2012 داواییان لە حەسەن خومه‌ینی کرد خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار کاندید بکات، بەڵام ڕەتیکردەوە.

بەڵام پشتگیری لە حکومەتی ڕوحانی کرد کە دانوستانیان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 کرد و سزاکانی ئێرانیان لە بەرامبەر سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەدا کەمکردەووە.

ناوبراو چەندینجار بە ئاشکرا باسی ئەو بارودۆخە ئابووریانەی کردووە کە ئێرانییەکان لە ماوەی ساڵانێک لە سزاکانی سەپێنراو لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی بەرگەیان گرتووە.

حەسەن خومەینی، 10 ساڵ لەمەوبەر هەوڵیدا خۆی لە هەڵبژاردنێکدا بۆ مەجلیسی شارەزایان کاندید بکات، کە ئەو دەزگایە بەرپرسیارە لە هەڵبژاردنی ڕێبەری باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی.

سەرەتای ڕەزامەندی بۆ خۆکاندیدکردنی لە خامنەیی دەستەبەر کرد، لەو کاتەدا خامنەیی پێ وتووە، هیچ زیانێک بە ناوی باپیری نەگەیەنێت، حەسەن هەڵبژێردا، بەڵام دواتر لەلایەن ئەنجومەنی پاسەوانانەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

پلەی ڕۆحانیی "حوجەتولئیسلامی" هەیە، کە یەک پلە لە خوار ئایەتوڵڵایەوەیە.

ساڵی 2008 لە چاوپێکەوتنێکدا وتی؛ " ئەوانەی بانگەشەی دڵسۆزی بۆ میراتی باپیری دەکەن، پێویستە فەرمانی ئەو پەیڕەو بکەن کە پێی وابووە سەربازی دەبێت لە دەرەوەی سیاسەت بمێنێتەوە."

ئەمەش وەک ڕەخنەیەکی ئاشکرای بۆ سوپای پاسداران لێکدەدرایەوە، سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ سوپای  پاسداراندا هەیە.

لە میانەی شەڕی ئاسمانی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران ساڵی ڕابردوو، حەسەن خومەینی لە نامەیەکدا بۆ خامنەیی ستایشی ڕێبەرایەتییەکەی کرد و ڕایگەیاند، مووشەکەکانی ئێران بوونەتە کابوسێک بۆ ئیسرائیل و مایەی ڕەزامەندییە بۆ نەتەوەی ئێران.

خومەینی ئیسرائیلی بە "ڕژێمی خراپەکاری زایۆنی" و "گرێیەکی شێرپەنجەیی" وەسف کردووە کە ڕۆژئاوا پشتیوانی دەکات.

بەگوێرەی ژیاننامەکەی، شارەزای زمانی عەرەبی و ئینگلیزییە، تا تەمەنی 21 ساڵی یاریزانێکی پیشکەوتووی تۆپی پێ بووە، کاتێک باپیری پێداگری لەسەر ئەوەکردووە بچێتە شاری قوم بۆ خوێندنی ئیلاهیاتی ئیسلامی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.