پارێزگاری نوێی کەرکوک دەڵێت، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك خزمه‌تی شاره‌كه ده‌كه‌ن بێ جیاوازیی.
دوای سوێندخواردنی وه‌ك پارێزگاری نوێی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د سه‌معان چووه بینای پارێزگا و ده‌ستبه‌كاربوو.
دواتر له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگه‌یاند، هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی پارێزگاكه‌ن و جیاوازییان ناكات.
گوتیشی، سه‌ردانی ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌كات و هه‌وڵده‌دات به‌بێ جیاوازیی و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هه‌موان، خزمه‌تی شار و ناوچه جیاكانی پارێزگای كه‌ركوك بكات.
محه‌مه‌د سه‌معان پارێزگاری كه‌ركوك هه‌روه‌ها گوتی، كاری له پێشینه‌ی چارەسەرکردنی قەیرانی كه‌میی گازی ئۆتۆمبێل دەبێت و بڕەکەی لە 10 تۆنەوە بۆ 20 تۆن زیاد دەکات و وێستگەیەکی دیکەی سوتەمەنییش زیاد دەکەن بۆ شارەکە.
پێش دهستبهكاربونیشی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك، محه‌مه‌د سه‌معان چاویكه‌وت به محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سودانی جه‌ختی له گرنگیی زیاتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی شار و ناوچه جیاكانی پارێزگاكه‌ی كرده‌وه بێ جیاوازیی.