چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان دواین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرسی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار ده‌كات، پێشبینیش ده‌كرێت مالكی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی كاندیدبونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بدات.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی پرسی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌ن و قسه له‌سه‌ر ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ولێرو سلێمانی و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانه‌وه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڕیاره نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، دوا بڕیار له‌باره‌ی كاندید بوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بدا‌و پرسه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه نوری مالكی له‌چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه وتی: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێ بڕیار له‌گۆڕینی بده‌ن بۆ كاندیدێكی تر، ئه‌وا رێز له هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌گرێ و قبوڵی ده‌كات و ده‌كشێته‌وه.
پرسی كشانه‌وه یان مانه‌وه‌ی مالكی دوای ئه‌وه دێت رۆژی 27ی مانگی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌پۆستێكدا له‌تۆڕی ئێكس نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌كاندیدبونی نوری مالكی پیشاندا بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وتی: ئه‌گه‌ر مالكی ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌مریكا هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانی بۆ عێراق راده‌گرێت.