ڕاستەوخۆ

لە 24 کاتژمێری ڕابردودا زیاتر لە 400 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر ئێران

reset font size increase font size

لە 24 كاتژمێری ڕابردودا، ئه‌مریكا و ئیسرائیل زیاتر له‌ 400 هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئێران و به‌هۆیانه‌وه‌ 27 كه‌س كوژراون.

ئاژانسی هەواڵی هەرانا لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردودا لانیکەم 422 هێرش، لە 21 پارێزگای جیاوازی ئێران تۆمارکراون، هێرشه‌كان بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی 27 کەس، كه‌ ، شه‌ش کەسیان مەدەنی بوون، هه‌روه‌ها 21 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئاژانسەكه‌، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تا ئێستا، هه‌زار و 574  کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە له‌و ژماره‌یه‌ش 236 کەسیان منداڵن، هەروەها، هه‌زار و 211 سەربازیش كوژراون.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان زیانی زۆریان بە یەکە نیشتەجێبوونەکان گەیاندووە، بەتایبەت لە شاری سنە، دەیان یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.