حەوتەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی زانکۆی گەمیان بەناونیشانی" مەترسییە ژینگەییەکان لە ناوچەی گەرمیان و چۆنییەتی بەڕێوەبردنیاین" بەڕێوەچوو.
دكتۆر ئەحمەد تەها وتەبێژی کۆنفرانسەکە بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، لەم کۆنفرانسەدا 15 زانکۆ تێیدا بەشدارە کە ههشت زانکۆیان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانن و حهوتی دیکەیان زانکۆی بیانیین، تێیدا 27 توێژینەوەی تێیدا پەسەندکراوە.
دەربارەی ئامانجی کۆنفرانسەکە وتی، گەرمیان ناوچەیەکی کەم بارانە و پلەکانی گەرما بەرزن بۆیە هەست بە کێشە و مەترسی کراوە لە سنوورهكه لەم پێناوەدا ئەم کۆنفرانسەی تێدا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجامی کۆنفرانسەکە بەشێوەیەکی زانستی دەنوسرێتەوە پاشان دەخرێتە بەردەم لایەنی پەیوەندیدار لە ناوچەی گەرمیان.