ڕاستەوخۆ

لە کرماشان 30 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ستارلینک و "سیخوڕی "دەستگیرکران

reset font size increase font size

دادگای گشتیی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە توانیویانە نزیکەی 30 کەس بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ دوژمنانی ئەمریکی و ئیسرائیلی" دەستبەسەر بکەن و دۆسیەی یاسایییان لە دژ تۆماربکەن.

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم کەسانە ڕووبەڕووی زنجیرەیەک تۆمەتی قورس بوونەتەوە دیارترینیان بریتین لە هاوکاریکردنی حکومەتی ئیسرائیل لە ڕێگەی گواستنەوە و بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی "ستارلینک" و ناردنی وێنە و ڤیدیۆ بۆ ئەو میدیایانەی کە کۆماری ئیسلامی بە دوژمنیان دادەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە جگە لەمانە، تۆمەتی وەک ئەندامبوون لە گروپەکانی دژ بە دەسەڵات، هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی خراونەتە پاڵ دەستبەسەرکراوەکان.

ئەم شەپۆلی دەستگیرکردنە لە کرماشان لە کاتێکدایە بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دۆخێکی توندی ئەمنی و سەربازیدا تێدەپەڕێت و چاودێرییەکان بۆ سەر بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد و چالاکانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.