له دوو هێرشی موشەکی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی پارێزگای کرماشان له ڕۆژههڵاتی كوردستان، 13 هاوڵاتی مەدەنیی کوژران.
بەهرام سولەیمانی جێگری پارێزگاری کرماشان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانیی لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوون لە ناوەندی کرماشان، شهش کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. راشیگەیاندووە، 10 یەکەی نیشتەجێبوون خاپورکراون و 56 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر گوندی کارخانە لە شاری کەنگاوەر، حهوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکرایشی کرد، لە نێو قوربانیانی گوندەكه دا منداڵێکی چوار ساڵان و مێردمنداڵێکی 14 ساڵان و دوو ژن هەن.