ڕاستەوخۆ

ئێران گروپێكی پێنج كه‌سی كوشت و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌شی ده‌ستگیركرد

reset font size increase font size

به‌ تۆمه‌تی سخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سێ پارێزگا گروپێكی پێنج كه‌سییان كوشت و 16 كه‌سی دیكهش‌یان ده‌ستگیركرد‌.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، ئەو پێنج چەکدارەی کوژراون لەژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلدا شوێنە گشتی و مەدەنییەکانیان بۆمبڕێژ کردووە، کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانی ئیتلاعات لە پارێزگای خوزستان 10 ئەندامی سەر بە گروپێکی چەکدارییان دەستگیرکردووە، کە هێرشیان کردبووە سەر هێزە ئەمنییەکان و دامەزراوە گشتییەکان.

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاندووە، بە تۆمەتی  کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناوەندە سەربازی و هەستیارەکان و ناردنیان بۆ کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ، شەش کەسییان لە خوزستان، ئەردەبیل و کرمان دەستگیرکردووە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.