ڕاستەوخۆ

لە ڕۆژاڤا تۆمارکردنی داواکاریی بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە دەستیپێکرد

reset font size increase font size

 ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی نیسانی 2026 لە شارەکانی "قامشلۆ، چلئاغا، حەسەکە و دێرک" ناوەندەکانی تۆمارکردنی داواکاریی بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی سوریا بۆ ئەو کوردانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو لە مافی ڕەگەزنامە بێبەش کرابوون، كرایه‌وه‌ و بڕیاره‌ پرۆسه‌كه‌ تاوه‌كو 6ـی ئایار به‌رده‌وامبێت.

بڕیاره‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا وه‌‌زاره‌تی ناوخۆ داواكارییه‌كان وه‌ربگرێت و پێداچونه‌وه‌یان بۆ بكات، بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی پێدانی ڕەگەزنامە تەواو بکرێت.

جەلال ئەحمەد، سەرۆکی ناوەندی نوسینگەی چلئاغا، بە ئاژانسی میزۆپۆتامیای ڕاگەیاندووە، ناوەندەکان بۆ ماوەی مانگێک و هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تا 3:00ـی پاشنیوەڕۆ داواکارییەکان وەردەگرێت.

پارێزەر "عومەر دامان" ئەندامی تیمی یاسایی مانگی سوری عەرەبی، ئاماژەی بەوە کردووە، داواکارییەکان دوو جۆرن، داواکاریی تاکەکەسی بۆ ئەوانەی هێشتا ڕەگەزنامەیان نییە و داواکاریی خێزانی بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی تائێستا تۆمار نه‌كراون، چ له‌ ناوه‌وه‌ی سوریا، یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ بن.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا، لە سەرەتای مانگی نیساندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەستیان بە وەرگرتنی داواکارییەکانی وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوریا کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.