حكومه‌تی کاتیی سوریا، بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ واده‌ی ناو تۆماركردن و پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی به هاوڵاتیانی كورد کە پێشتر لە مافی ڕەگەزنامە بێبەش کرابوون له‌و وڵاته درێژكرده‌وه.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانگه‌ی باری شارستانیی حكومه‌تی کاتیی سوریا، بڕیاریداوه له بنكه‌كانی حه‌سه‌كه، قامیشلۆ، جه‌وادییه، واده‌ی ناو تۆماركردن و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانی كورد به مه‌به‌ستی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوریی پێیان درێژ بكرێته‌وه.
فه‌رمانگه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه به مه‌به‌ستی ده‌رفه‌ت پێدانی زیاتره به‌و كه‌سانه‌ی بوارییان نه‌بووه ناو تۆمار بكه‌ن و مامه‌ڵه‌كانیان ڕایی بكه‌ن.
دوای ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتنی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی سوریا، لە ڕۆژی 28ـی کانوونی دووەمی ئه‌مساڵ، حكومه‌تی کاتیی سوریا بڕیاریدا به پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری به هاوڵاتیانی كورد، كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێشووەوە بێبه‌ش كرابوون.