ڕاستەوخۆ

لە هەرێمی کوردستان لێزمەبارانی بەهاریی دەبارێت

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی کەشناسیی، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و کەمێک خۆڵبارینیش بوونی دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەشەوە ئەگەری گۆڕانی کەشەکە هەیە و بارانی کورتخایەن دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویی و سنورییەکان، لەگەڵ بوونی هەورە بروسكه‌ و زیادبوونی خێرایی با لە سنووری سلێمانی.

لەبارەی كه‌شی سبەینێشەوە پێشبینیكردووه‌، سبەی دووشەممە لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆدا ئەگەری نمەباران و هەورە بروسكه‌ هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، پێشبینیش دەکرێت لە ئێوارەوە بارانبارین ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە لەگەڵ هەورە بروسكه‌ و هەندێك ناوچە لێزمەبارانی بەهاریی دەبارێت.

لای خۆشییەوە کەشناس پشتیوان پێنجوێنی سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی دواتر بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، لە 10 بۆ 15ی ئەم مانگە گەرمایەکی بێزارکەر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام کاتییە و دواتر دووبارە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و تا 10ی مانگی داهاتوو ناوچەکەمان لەژێر کاریگەری شەپۆلی زۆرباشی داباریندا دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوو ڕۆژە بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 12 بۆ 24 پلەی سیلیزییدان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.