ڕاستەوخۆ

لە سەقز گەنجێکی 21 ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی‌لەدەستدا

گەنجێکی دانیشتووی گوندی خوڕخوڕەی سەر بە شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگ گیانی لەدەستدا. ئامارەکانیش ئاماژە بە بەردەوامیی قوربانیانی مین لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن.

reset font size increase font size

بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئێران، تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ناوچەی سەقز بووە هۆی گیان‌لەدەستدانی گەنجێگی تەمەن 21 ساڵ. 

ڕووداوەکە لە سنووری گوندی خوڕخوڕە سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە و گەنجێک بە ناوی پەیمان ڕەحمانپوور بووەتە قوربانیی. تەرمی ئەو گەنجە دوای ڕووداوەکە بۆ پزیشکی دادوەریی شاری سەقز گواستراوەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە پێش ئەو ڕووداوە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردبوو، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە "ئۆپراسیۆنی تەقاندنەوەی تەقەمەنییە کۆنەکان لە سنووری گوندی باخچەڵە"ـی سەقز بەڕێوەبچێت. تاوەکو ئێستا دیارنییە ڕووداوی گیان‌لەدەستدانی ئەو گەنجە پەیوەندیی بە تەقاندنەوەی ئەو تەقەمەنییانەوە هەیە یان ڕووداوێکی جیاوازە. بە هۆی ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندیی لە ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان سنووردار بووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی 38 ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان ئێران و عێراق، بەڵام مینە چێندراوەکان هێشتا وەک مەترسییەکی بەردەوام لە سەر ژیانی هاووڵاتییان ماونەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.