ڕاستەوخۆ

لە سلێمانی کێشەی کارەبا سەر هەڵدەداتەوە؛ خاوەن مۆلیدەکان مەرجیان هەیە

reset font size increase font size

چەند ڕۆژێکە پێدانی کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە و ناوەناوە دەبڕێت.

 خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانیش ئامادە نین بەبێ گرێبەست و ڕێککەوتنی نوێ کار بە مۆلیدەکانیان بکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتھێنانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی دروستبونی نیگەرانی لەلای هاوڵاتیان، بەتایبەت لە کاتێکدا کە خاوەن مۆلیدەکانی سلێمانیش مەرجیان بۆ کارکردن هەیە.

عوسمان محەمەد، سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لەبارەی هەڵوێستی خاوەن مۆلیدەکانەوە ڕایگەیاند: "بێ گرێبەست و ڕێککەوتن ئامادە نین کار بە مۆلیدەکانمان بکەین."

هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەکە، فازیڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت، ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەم پرسە بێتە سەر خەت و چارەسەرێکی گونجاو بدۆزێتەوە.

قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت ئاماژەی بەوەش کرد: "پێویستە حکومەت ڕێکاری گونجاوی هەبێت بۆ پڕۆژەی ڕووناکی و دۆخی مۆلیدە ئەهلییەکان، تاوەکو هاوڵاتیان نەبنە قوربانیی کێشەکان."

کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی لە کاتێکدایە کە پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ئامادەیی هەیە بۆ فرۆشتنی 2000 مێگاوات کارەبا بە حکومەتی فیدراڵیی عێراق.

لەم بارەیەوە عومەر گوڵپی، کاندیدی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی کوردستان، ڕەخنە لە سیاسەتی وزەی حکومەت دەگرێت و دەڵێت: "هۆکاری کورتهێنانی کارەبای نیشتمانی هەرچییەک بێت، پێویستە حکومەت ئەو کورتهێنانە لەو1300مێگاواتە پڕ بکاتەوە کە بە عێراقی دەفرۆشێت، نەک لە پشکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.