ڕاستەوخۆ

لە سلێمانی دوو کامێرای دیکەی تۆمارکردنی تیژڕەوی جێگیرکران

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دوو کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی لە شەقامی سەرەکی هەواری شار دەکەونە کار و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو کامێراکە لە پێش و پشتی ئەندەرپاسی والی جێگیرکراون، خێرایی رێگە پێدراویش لە شەقامەکە 60 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی، بۆ سەلامەتی شۆفێرانە، تاوه‌كو دووربن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.

نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕه‌وی شۆفێران كه‌وتوونه‌ته‌ كار، پێشتریش مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كامێراكانی هاتوچۆ، ڕووداوەكانی هاتوچۆیان 50% كەم كردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.